جه‌ژنی یارانی قه‌وه‌ڵتاس پیرۆز بێت | ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ر | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

جه‌ژنی یارانی قه‌وه‌ڵتاس پیرۆز بێت

image
Imageجه‌ژنی یارانی قه‌وه‌ڵتاس ( خاوندکار ) پیرۆز بێت ،

سه‌ره‌تا پیرۆزبایی سێ رۆژه‌ی رۆژووی یارانی قه‌وه‌ڵتاس ده‌که‌م له‌ سه‌ر جه‌م براو خوشکه‌ کاکه‌ییه‌کانی باشووری کوردستان ، پیرۆز بێت له‌ هه‌ورامان و شنروێ و هاواری سه‌ربه‌رز ، له‌ مێخاسی هه‌میشه‌ سه‌ر سه‌ووز و له‌ هه‌ولێر و که‌رکوکی دڵی کوردستان ، وه‌ هه‌روه‌ها داواکارم له‌ ده‌رگای سولتان حه‌قیقه‌ت هاتنی رۆژووی یارانی قه‌وه‌ڵتاس مژده‌ی ئازادی و سه‌ر فه‌رازی هێنا بێت له‌ گه‌ڵ خۆی بۆ یاره‌کانی و ته‌واوی میلله‌تی کورد ، هه‌ر پیرۆز و به‌خێر بێته‌وه‌ رۆژووی قه‌وه‌ڵتاس بۆ باوه‌شی یارانی کاکه‌یی ،

ئه‌م چه‌ند دێره‌ كلامه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یارانی قه‌وه‌ڵتاس ،

بنیامین مرمو
یا شاه‌ پی باقی صورمان کردن
چی راگه‌ باقی جبرمان وردن
چه‌ عشق تون دوستان نمردن
یاران گیروده‌ زمسان سردن
یا شاه‌ ای صوره‌ او گیلن و جخت
رها کر میردان پی دیوان نخت
کرم کر خلات تافته‌ نورین رفت
روون کردنه‌وه‌ی له‌ باره‌ی یاران قه‌وه‌ڵتاس ، یارانی به‌رێز بزانن یارانی قه‌وه‌ڵتاس که‌ هه‌وت ته‌ن بوون ،
له‌ کاتێک دا به‌رێ که‌وتوون بۆ زیاره‌ت بۆ پردیوه‌ر و بۆ لای سوڵتان ، له‌و کاته‌ی که‌ ده‌گه‌نه‌ شاخی شاهۆ و هیلاك ده‌بن یه‌كێك له‌ ئه‌وانه‌ ده‌ڵی ئێمه‌ له‌ به‌ر خاتری گه‌وره‌یی و که‌رامه‌تی سولتان سحاك ئه‌م رێگه‌ دوور و درێژه‌مان ته‌حه‌مول کردووه‌و گه‌یشتوینه‌ته‌ شاخی شاهۆ ، تا زیاره‌تی شێخان بکه‌ین ، ئه‌گه‌ر سولتان که‌رامه‌تی باطنی هه‌بێت و ئێمه‌ ده‌رك بکات دێت بؤ لای ئێمه‌ ،
هه‌ر وه‌ها به‌م شێوه‌ یارانی قه‌وه‌ڵتاس له‌ کێوی شاهۆ ده‌مێننه‌وه‌ و چاوه‌رێ ده‌بن . سولتان سحاك له‌م نه‌‌هێنیه‌ به‌ خه‌به‌ر ده‌بێت ، به‌ که‌رامه‌تی ساحب که‌ره‌م هه‌ورێکی ڕه‌ش له‌ سه‌ر کێوی شاهۆ له‌ ناکاو په‌یدا ده‌بێت و به‌فرێکی زۆر قورس ده‌بارێت ، هه‌ر وه‌ها به‌م شێوه‌ یارانی قه‌وه‌ڵتاس له‌ ژێر ئه‌و به‌فره‌ ده‌مێننه‌وه‌ . سێ شه‌و سێ رۆژ درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌و کاته‌ سولتان ، یارانی خۆی ده‌نێرێت بۆ شاخی شاهۆ و له‌ژێری به‌فره‌که‌ نه‌جاتیان ده‌دات .
یارانی قه‌وه‌ڵتاس به‌م که‌راماته‌ ئیمان دێنن ، هه‌ر وه‌ها به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خۆشه‌ویستانی سولتان و یاران قه‌وه‌ڵتاس ئه‌م سێ رۆژه‌ رۆژوو ده‌گرن و ناوی لێ ده‌نێن رۆژووی یاران قه‌وڵتاس .
له‌وێ ئیشاره‌مان پێ کرد که‌ یارانی قه‌وه‌ڵتاس پێکهاتوون له‌ هه‌وت که‌س یا هه‌وت ته‌ن ، ئه‌مانه‌ ناوه‌کانیانه‌
1، قلی ، شهاب الدین ، شاکه‌ ، شآه‌ نظر ، شاه‌ مراد ، عیسی ، و پیر دلاور ، ئه‌م هه‌وت که‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نه‌ خزمه‌تی سوڵتان،
هه‌ر کام له‌ ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌کی جوان کڵامیان له‌ خۆیان هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ،
عیسی مرمو ،
او کوی سنایی ، او کوی سنایی
بارگه‌ شام وستن او کوی سنایی
ور گر و تومان نه‌ کوی فنایی
میردان بنیشان گرد و حیایی
بکیشان تانه‌ نه‌ روی دنیایی
تا که‌ باقی بو دور بقایی
تانه‌ کیش ملو او ور درگایی

پیر دلاور مرمو
وست او بربری ، وست او بربری
بارگه‌ شام وستن ، وست او بربری
پادشاه‌ آگاه‌ بی نه‌ گشت هوری
یار پاک باور او درگاه‌ و فری
یاران نکران و لفظ تری
ها یورت فرعون مرد قرقری
ویش کرد و خدا شاه‌ و شهپری
نام ویش نیا هیاس و شری
فردا خجالت لال مو و کری

شهاب الدین مرمو
نامیم شهاب الدین ،نامیم شهاب الدین
مدری بیان نامیم شهاب الدین
شام نه‌ شیوه‌ هور مکردش آیین
استا وشاگرد بین چنی بنیامین
نه‌ لوح یاقیق یاران که‌ جم بین
ویش کرد و قربان موسی و یقین
نیاشان نه‌ خوان نه‌ جم پاک بین
چا خوان رنگین جمیا بنیامین
چا خان رنگین نیاشان نه‌ جم
از خلیفه‌ بیم بی زیاد و کم
بشم دا نه‌ دس میردان نودم
از نه‌ وکیلی بنیام نیر شم
از نه‌ وکیلی بنیامین پیر
مویچه‌م دان چه‌ آ خوان ورشته‌ تدبیر
نه‌ جم میردان چه‌ وکیلی شاه‌
چو گا سر جم بی سید مصطفی
چونکه‌ میلش بی پادشای جهان
چه‌ پردیور دا شرطش دا نیشان
جامه‌ ازلی یک یک موعیان
ایمی دینمان نی دور و زمان
هر وختای مولام صاحب هور و صور
چنی بنیامین شیان نه‌ دیجور
نه‌ جا نشینی بنیام مزبور
ایمی بینیم خلیفه‌ حضور
بشمان دان نه‌ جم یاران مستور
نه‌ جا گیری جم خواجای سرمور
سید مصطفی دعاش دان مستور
ذات هفتوان سڕشتا جه‌ نور
دستگیر غلامان صبور

سولتان سحاك به‌ تایبه‌تی له‌ باره‌ی یارانی قه‌وه‌ڵتاس و رۆژووی قه‌وه‌ڵتاسی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ که‌ڵامه‌ی فه‌رمووه‌ ،
سولتان مرمو ،
نی چله‌و زمسان ، نی چله‌و زمسان
داود روچه‌شان نی چله‌و زمسان
نیتشان نه‌ چوارده‌ و مانگی بو احسان
چه‌ هفده‌و مانگی بکردی چپ دسان
عیدشان پی تو بونی سرمستان
نیت و روچه‌شان پی قولطاسان
قولطاسانما یاران و خاصان
یه‌عنی له‌ چله‌ی زستانی شه‌مسی له‌ چوارده‌ی مانگی قه‌مه‌ری نیه‌ت ده‌هێنن ، له‌ هه‌ڤده‌ی مانگ ماڵ پادشاهی ده‌که‌ن ، وله‌ دوایی ده‌ست ده‌که‌ن به‌ چه‌پ ده‌س ،

وه‌ر گرتنی سه‌ر چاوه‌ی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ ده‌فته‌ری دیوانه‌ گه‌وره‌و ده‌فته‌ری رمووزی یارسان،سه‌رانجام و ده‌فته‌ره‌کانی تری یاری ،

دوباره‌ پیرۆز بایی خۆم ئاره‌سته‌ی یه‌که‌ یه‌که‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌م ،

مجید کرند له‌ نه‌رویج
9.1.2009
  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
قيم هذا المقال
0