پایه‌گایه‌کی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه‌ی پیرانشار ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: پایگایه‌کی هێزه‌کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و سه‌رجه‌م چه‌کداره‌کانی ناو بنکه‌که کوژران یان به دیل گیران.
به پێی هه‌واڵی کوردستان و کوردنیوز، نیوه‌شه‌وی 2 له سه‌ر3ی خه‌رمانان چه‌کدارانی کورد هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر پایگایه‌کی سپای پاسداران هه‌ڵکه‌وتوو له پشتی قوچی قه‌لان، له ناوچه‌ی پیرانشار و پایگاکه به هه‌موو که‌س و که‌لوپه‌له‌کانییه‌وه بردرا. به دوای گیرانی پایگاکه تۆپخانه‌کانی سپای پاسداران له کاتژمێر 3ی نیوه‌شه‌و ده‌ستی به تۆپبارانی کێوه‌کانی به‌ردوناز، قوچی قه‌لان و کۆدۆ کردوه و تا کاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه تۆپباران به خه‌ستی به‌رده‌وامه و له حاجی ئۆمه‌ران را ده‌بینرێ.
جیگه‌ی ئاماژه‌یه که له‌یه‌ک هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه دووهه‌مین پایه‌گای هێزه‌کانی سپایه که له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیری
