بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: له به‌یاننامه‌یه‌کدا رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کا تا له شه‌ڕ و زه‌بروزه‌نگ له‌و ناوچه‌یه خۆ ببوێرن و له ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی یان چریکی که دۆخه‌که بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ به تایبه‌ت بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر خۆش ده‌کا، پارێز بکه‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه "له یه‌کێک له‌و تێکه‌ڵچوونانه‌دا 6 که‌س له ئه‌ندامانی گروپێکی سیاسی -کۆمه‌ڵه- له کاتێکدا که له موچه‌ی ئاواییه‌کی ده‌وروبه‌ری کامیاران له خه‌ودا بوون، به بێ هیچ ده‌رفه‌تی ده‌ستکردنه‌وه که‌وتوونه‌ته ژێر ئاگری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کوژراون". هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌که ده‌ڵێ رووداوێکی هاوشێوه‌ش بۆ ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌کانی سه‌قز له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه پێشهاتووه که گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌وانی لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان باس له چه‌ند رۆژ به‌ربه‌ره‌کانێی پێشمه‌رگه‌کانی خۆی ده‌کا که توانیویانه ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بکوژن و بریندار بکه‌ن. هه‌روه‌ها حدکاش رایگه‌یاندووه که چوار پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه 48 سه‌عات به‌ربه‌ره‌کانێیان کردووه و توانیویانه ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بکوژن و بریندار بکه‌ن.
به‌یاننامه‌که هه‌روه‌ها ئاماژه به هێرشی مانگی رابردووی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر گریلاکانی پژاک له شاری ورمێ ده‌کا که گیان له‌ده‌ستدانی 3 ئه‌ندامی پژاک و چه‌ند ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک، له‌وانه ژن و کچی خانه‌خوێی لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که نه پژاک و نه هیچ لایه‌نێکی تر ئه‌و رووداوه‌یان پشت‌راست نه‌کردۆته‌وه.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ئه‌و تێکه‌ڵچوونانه به رێگا خۆشکه‌ر بۆ پێشێلکردنی مافی خه‌ڵکی کوردستان لێکده‌داته‌وه و داوا له حیزب و رێکخراوه کوردیه‌کان ده‌کا تا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخی پێشوویان که چالاکی چه‌کداریان وه‌لا نابوو و به بێ ده‌ستبردن بۆ هه‌ر جۆره زه‌بروزه‌نگێک، هه‌روا درێژه به خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی خۆیان بده‌ن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا له حیزبه‌کان ده‌کا خۆیان له زه‌بروزه‌نگ به دوور بگرن
قيم هذا المقال
