په‌یامی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی یارسان، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
په‌یامی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی یارسان، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به بۆنه‌ی64مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان پێشکێشی ئازادیخوازان و تێکۆشه‌ران و تێکرای نه‌ته‌وه‌ی کورد و دانیشتوانی کوردستان ده‌که‌ین.
كۆماری سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كۆمارێکی دێموكراتیك و مۆدێڕن و ئازادیخواز و، هاوکات، یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كۆماری و دێموكراتیك له مێژووی ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌نانه‌ت رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشدا بوو.
هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان كورت بوو، به‌ڵام پڕ بوو له شانازی و ده‌سكه‌وتی مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گه‌لێك هه‌نگاوی گرینگ و به‌نرخ له‌پێناو دابینكردنی ئامانج و داخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هاویشت و توانی ئه‌ڤین و هۆگری رۆڵه شۆڕشگێڕه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا بۆ لای خۆی رابكێشێت و له بردنه‌سه‌ری ئاستی هۆشیاری و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازیدا، رۆڵێكی به‌رچاو و ئه‌رێنی بگێڕێت.
یه‌كێك له شانازییه‌كانی ئه‌م كۆماره ساوایه، گرنگی و بایه‌خدان بوو به هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌وانه دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كانی لاوان و ژنان، له‌ریزی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ره به‌نرخی كۆماری كوردستان به‌ئه‌ژمار ده‌کرێن، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی نیشانه‌ی هزر‌و جیهانبینی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا و ئاگابوون له ره‌وتی رووداوه‌كان بوو. پێشه‌وا باشده‌یزانی كه گرنگیدان به توێژی لاو گرنگیدانه به كۆمه‌ڵگه، چۆنكه توێژی لاو، توێژێكی ئه‌كتیڤه، هاوکات خولقێنه‌ره و، هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی رووداو و ئاڵوگۆڕه‌كاندا جێده‌گرێ. بۆیه
دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كانی لاوان و ژنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی هۆشیاری و تێگه‌یشتنی سه‌رۆككۆمار سه‌یر ده‌كرێ.
فدراسیۆنی یارسان، به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، تا به‌ده‌ستهاتنی ئامانجه‌كانی ره‌وا‌و پیرۆزی كۆماری كوردستان، وه‌فادار به‌و ره‌ساڵه‌ته دیرۆكییه تێبكۆشێت و زانستگه، قوتابخانه‌كان، زیندانه‌كان و ته‌نانه‌ت كتێبخانه‌كانیش به دژی رژێمی داگیركه‌ر و مرۆڤكوژه‌كانی كۆماری ئیسلامیی، بكاته سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان و له ریزی پێشه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا تێكۆشینی خۆی به‌رده‌وام بكات.
پیرۆز بێت 2ی رێبه‌ندان، 64مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری سه‌ربه‌خۆی كوردستان!
فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی یارسان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
24/1/2010
