ئاودێر شێخ عومه‌ر، چوارشه‌ممه، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژنامه، ئاودێر شێخ عومه‌ر، چوارشه‌ممه، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ڵسوراوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئاماژه‌ی بۆكرد هه‌ڵه‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه.
محمه‌د تۆفیق، به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژنامه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه كه‌تایبه‌ته به‌پاره وه‌رگرتنی حزبه ئۆپۆزسێۆنه‌كانی ئێران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌رۆژنامه‌كه‌دا ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه حزبه ئۆپۆزسێۆنه‌كانی ئێران پاره له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن.
ناوبراو رونیكرده‌وه كه ئاودێر شێخ عومه‌ر خۆی پێی باشبوو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌ستله‌كاربكێشێنێته‌وه‌و ئێمه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یمان قبوڵ كرد.
دوا به‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له‌چه‌ند سایت‌و راگه‌یاندنی ره‌سمی حكومه‌تی ئێرانه‌وه هه‌را دروست بووه به‌وه‌ی "حكومه‌تی هه‌رێمی دراوسێ هاوكاری نه‌یارانی ئێران ده‌كات".
له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌و شێوه‌یه به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان لێكدرایه‌وه‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه له‌زاری دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكییه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره بۆ ئۆپۆزسێۆنی ئێرانی ته‌رخاننه‌كراوه.
رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌رێگه‌ی سایتی سبه‌یه‌وه پۆزشیان هێنایه‌وه كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
له ژماره (565)ی رۆژنامه‌كه‌ماندا بابه‌تێك بڵاوكرابۆوه، كه له راستیدا له‌سه‌ر یه‌كێك له گه‌نده‌ڵییه هه‌ره گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵات بو، كه لادانی بڕێكی پاره‌ی زۆره له بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ حیزبه‌كانی خۆیان، كاتێك خشته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه مانگانه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت (كه به‌شی هه‌ره زۆری بۆ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوه، به‌شێكی یه‌كجار كه‌می بۆ حیزب و لایه‌نه‌كانی تر بوه)، له‌وانه‌دا ناوی هه‌ندێك له حیزب و رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیشی تێدا هاتوه، كه به‌بێ هیچ مه‌به‌ست و مه‌رامێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كاره به‌سه‌ر ئێمه و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه‌ماندا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی هه‌ندێك لایه‌نه‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له كلۆره داردا دۆزیبێته‌وه، به‌باره خراپه‌كه‌یدا قۆزرایه‌وه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تیكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.ئێمه له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) وێڕای داوای لێبوردنمان له‌و لایه‌نه به‌ڕێزانه، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستاندا مافی خۆیانه ژیانی شكۆمه‌ندانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و رێزی زۆریان لێ بگیرێت.
ئاودێر شێخ عومه‌ر له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا دۆخی سلێمانی به شاری بێ خزمه‌تگوزاری‌و بێ ئارامی و پڕ میلیشیای ناشه‌رعی‌و گروپی تیرۆریستی وه‌سفكردو داوای له وه‌زیری ناوخۆ هه‌رێمی كوردستان كرد هێز بۆ پارێزگای سلێمانی بنێرن.
ئاودێری شێخ عومه‌ر سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی رۆژنامه، زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ"پاراستنی ئارامی‌و ئۆقره‌یی شاره‌كه‌و ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه به بۆچونی ئه‌و له شاره‌كه‌دا په‌ره‌ده‌ستێنن. هێزی ده‌زگای پۆلیس‌و ده‌زگای قه‌زایی هه‌ولێر ره‌وانه‌ی سلێمانی بكه‌ن".
ئه‌م وتاره‌ی سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی رۆژنامه پاش یه‌ك ڕۆژ له راگرتنی هێرشی راگه‌یاندن‌و ناوزراندن له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه هات كه‌له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وتاری تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له‌نێو پلنێۆمدا خوێندبۆیه‌وه‌و، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه به‌ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندبوو.
ئه‌م نوسینه‌ی ئاودێر شێخ عومه‌ر به‌هه‌مانشێوه هه‌رای له‌نێو راگه‌یاندنه‌كاندا دروستكرد.
..
ئاوێنه
