كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌ڵه له پڕۆژه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه
PNA - دكتۆر "كه‌مال كه‌ركوكی" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ره‌تكرده‌وه و راشیگه‌یاند كه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی كوردستان هیچ هاوكارییه‌كی دارایی بۆ پارت و رێكخراوه‌ی ده‌ره‌كییه‌كان پێشنیاز نه‌كراوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕه‌كانی (ئیرنا) كه زمانحاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و ماڵپه‌ڕی (تابناك) كه سه‌ر به (موحسین ره‌زایی) سه‌رۆكی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، گوایه له‌و رۆژنامانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چن و بڵاوده‌بنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ یه‌كێك له رۆژنامه‌كان بنووسن، ئاماژه‌یانداوه كه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری دارایی بۆ پارت و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ست نیشان كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆس وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كانی كۆماری ئیسلامی بڵاوكراوه‌ته‌وه گووتیشی: له پڕۆژه بودجه‌ی پێشنیازكراوی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له خاڵێكی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا رێژه‌یه‌ك پاره دیاركراوه كه وه‌كو هاوكاری به‌و پارت و لایه‌نه سیاسیانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌درێت كه تا ئێستا هاوكاری داراییان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، تا ئه‌و كاته‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان ده‌رده‌چێت.
گووتیشی: ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی له پڕۆژه‌كه ده‌ست نیشانكراوه ته‌نها بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناگرێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ راستیه‌كی نییه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان نیوه‌ڕۆی 26ی ئه‌م مانگه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له 27 ماده پێكهاتووه و تێیدا بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان به 11 ترلیۆن و 432 ملیار و 176 ملیۆن دینار خه‌ملێندراوه و كورتهێنانی بودجه‌ش بڕی 835 ملیار دیناره.
به‌ڵام ماڵپه‌ڕی (تابناك) لیستێكی بڵاوكردۆته‌وه گوایه 8 پارتی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی له‌م پڕۆژه بودجه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕی 400ملیۆن دینار هاوكاری دارایی وه‌رده‌گرن.
هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی تابناک
سایتی تابناکی سه‌ر به موحسین ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای پاسداران و ده‌بیری شورای ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌کا که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساڵانه بڕی سێ میلیارد و پێنج سه‌د میلیۆن تمه‌نی بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که ده‌ڵێ که ئه‌و زانیاریانه‌ی له رۆژنامه‌کانی باشووری کوردستان وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ی له ئیدیعای ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دا جێگای سه‌رسوڕمانه یارمه‌تی به هه‌موو حیزبه‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه جیاوازیه‌کی زۆری نییه و بۆ وێنه له کاتێکدا حدکا و حدک بڕی 55 میلیون دینار یارمه‌تی وه‌رده‌گرن، یه‌کیتی شۆرشگێڕان به سه‌رۆکایه‌تی دایه ئامین و سمکۆی کوڕیشی 45 میلیون دیناریان پێ ده‌درێ.
پارتی ئازادیی کوردستانیش هه‌ر به راده‌ی یه‌کێتی شۆرشگێڕان یارمه‌تی وه‌رده‌گرێ و هه‌ر کام له لاباڵه‌کانی کۆمه‌ڵه و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانیش مانگانه 50 میلیۆن دینار وه‌رده‌گرن. .
ماڵپه‌ڕی سه‌ر به موحسین ره‌زایی ره‌خنه له‌و یارمه‌تیانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێ و داوا له به‌رپرسانی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کا تا ئاسه‌واری ئه‌و کاره به گوێی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بچرپێنێ
