پاداشی تێکۆشه‌رێکی رێگای رزگاری کورد و کوردستان چیه؟
ساڵی 1365 کاتێک له رێزی حیزبی دمکراتی کوردستان بووم له ناوه‌ندی کوردستان فه‌رمانده‌ێکمان بوو به ناوی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌باسی. ئه‌و به‌رێزه نه‌ک ته‌نیا ئه‌و کاته که به‌رپرسی نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ بوو پێش له ئه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌ند ناوچه‌ی دیکه بووه. کاک مه‌لا مه‌حمه‌د به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ بوو وێرای هاوریانی له ناوچه‌کانی مهاباد بۆکان پیرانشار و ره‌به‌ت تێکۆشانی هه‌بوو ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی کورد‌و کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه رێزێکی بێ وێنه‌ی له ناو هاوسه‌نگه‌ره‌کانیدا هه‌بوو بۆ هه‌ر دێێک ده‌چوو خه‌ڵکی ئه‌و دێانه به‌و په‌ری رێزه‌وه به‌ره‌و پیری پیاوی ماندوو نه‌ناسی وڵاتمان کاک مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌باسیه‌وه ده‌هاتنوو ئه‌و په‌ری خۆشه‌ویستیان به‌رانبه‌ری نیشان ده‌دا.به‌راستی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر جار بیرم ده‌کرده‌وه ئه‌و به‌رێزه ده‌بێ چیی کردبێ که ئاوا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرسیارم له هاورێانی پێشمه‌رگه کرد گوتیان که مامۆستا که‌سێکی شۆرشگیره و له کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک توانیویه‌تی ئه‌و سه‌روه‌ریه بۆ خۆی به ده‌ست بێنێ وه من وه‌ک کوردێک که له باشوڕی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌وه له ناوه‌ندی سپی سه‌نگ پێشمه‌رگه بووم شانازیم ده‌کرد که له وڵاتێک من تێدا ده‌ژیم خاونی تێکۆشه‌رێک وه‌ک مامۆستا مه‌لامحه‌مه‌ده.چی هانی دام ئه‌م چه‌ند دێره بنووسم؟ماوه‌ێک له‌مه‌و پێش براده‌رێک میوانمان بوو باسی رابردومان ده‌کرد گوتی کابراێک بوو به ناوی مه‌لا محه‌مه‌د له ئوردگای رومادی لاێه‌نگری له لاده‌ران ده‌کرد هه‌ر کاتێک له ماڵ وه ده‌ر ده‌که‌وت به‌ره‌و بازار منداڵی ته‌مه‌ن 10 تا 15 ساڵ به‌ر ده‌بوونه گیانی به ته‌ماته.به راستی کاتێک ئه‌و براده‌ره ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ باس کردم تۆزێک بێ ده‌نگ بووم به‌ڵام به ئه‌وه دڵم خۆش بوو که مامۆستا له رومادی نبووه .پرسیارم کرد چۆن پیاوێک بوو کاتێک ناو ونیشانی پێ وتم زانیم که ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی وڵاته داگیر کراوه‌که‌م به هۆی نه‌خۆشیه‌وه نه‌یتوانیوه چیدیکه وه‌ک هه‌ڵۆ به سه‌ر شاخه سه‌ربڵێنده‌کانی کوردستانی پیروزدا هه‌ڵفرێ و خه‌ڵکی ناوچه‌ش وه‌ک که‌ڵه پیاوێکی پیر‌وز له ئامێزی بگرن وه‌ک په‌نابه‌ر روی له ئه‌و ئوردگاێه کردوه. نازانم ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و کاره‌یان کردوه خۆیان به کورد ده‌زانن ؟ئه‌گه‌ر بچن له ژیانی مامۆستا بپرسن بزانن بۆ نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی شه‌وو رۆژ له تێکۆشان‌دا بووه به دڵنیایه‌وه ده‌چن داوای لێبوردنی لێ ده‌که‌ن.بۆ ئینسان چه‌ند خۆشه که به لێوه‌شاوه‌ی و سه‌ربه‌رزی ناودارێک وه‌ک مامۆستادا هه‌ڵ بڵێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ناخۆشه که له هه‌مان وڵات‌دا که‌سانێک هه‌ڵکه‌ون به کرده‌وه‌ی ناشیرین دیمه‌نی جوانی وڵات ناشیرین بکه‌ن من وه‌ک کوردێک که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌ێه‌م و له نزیکه‌وه مامۆستا ده‌ناسم وه ئه‌وانه‌ش که ته‌ماته‌ێان به مامۆستادا داوه خه‌ڵکی هه‌مان ناوچه‌ن داوای لێبوردن له شورشگیری وڵاتم مامۆستا مه‌لامحه‌مه‌دی عه‌باسی ده‌که‌م و هیوادارم که ئه‌و کاره قیزه‌ونانه له ناو نه‌ته‌وه‌که‌مان روو نه‌دات.
ئه‌و وێنه‌ێه وینه‌ی من و مامۆستاێه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه.تکاێه وێنه‌که وه‌ک خۆی دای بنێن.
عه‌لی فازلی 5/2/2010 نوروژ
