كاكه‌ییه‌كانی سنوری پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی ی.ن.ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه
كاكه‌ییه‌كانی سنوری پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی ی.ن.ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه.(سه‌ید تالب كاكه‌یی) لێپرسراوی (نوسیگه‌ی كاكه‌ییه‌كان له سلێمانی) له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی كاكه‌یی كۆبۆوه.له‌و كۆبوونه‌وه‌شدا لێپرسراوی نوسینگه‌ی كاكه‌ییه‌كان له‌سلێمانی گرنگی و بایه‌خی هه‌ڵبژاردنی (7) ی ئازاری بۆ ڕونكردنه‌وه , هه‌روه‌ها داواشی لێ‌كردن كه كاكه‌ییه‌كان ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره 372 و كاندیده‌كانی ی.ن.ك بده‌ن.له‌لێدوانێكیشدا (سه‌ید تالب كاكه‌یی) لێپرسراوی نوسینگه‌ی كاكه‌ییه‌كان له سلێمانی داوای له خزمانی كاكه‌یی كرد كه ده‌گ به لیستی هاوپه‌یمانی و كاندیداكانی ی,ن,ك بده‌ن و پشتیوانی كاكه‌یه‌كانیشی بۆ ی,ن,ك دووپات كرده‌وه.
به‌ئاماده‌بوونی (سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره) كاندیدی ژماره (4)ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر و (مونیره عه‌بدولكه‌ریم) و (گه‌لاوێژ عه‌لی) كاندیدانی ژماره (58) و ژماره(4)ی (ی.ن.ك) له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی(20)ی قه‌ره‌چووغ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی ده‌شتی شه‌مامك له‌گوندی نۆغه‌ران ئاهه‌نگێكی فراوان بۆ پشتیوانیكردن له‌لیستی هاوپه‌یمانی كورستان و كاندیده‌كانی(ی.ن.ك) له‌ده‌شتی شه‌مامك به‌رێوه‌چوو.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (8)ی ڕێكخستنی ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له جوتیارانی سنووری قه‌زای ڕانیه‌دا كۆبوه‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه له‌هۆڵی مه‌ڵبه‌ند ئه‌نجامدرا تیایدا هه‌ریه‌كه له‌مامۆستا (ئیبراهیم جه‌لال) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندو لێپرسراوی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی ڕاپه‌ڕین ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (8) گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌و داوای له‌جوتیارانی سنووری قه‌زای ڕانیه كرد، له پێناو سه‌ر خستنی لیستی ژماره (372)ی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیداكانی (ی.ن.ك) هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌ڕ. هاوكات، ده‌نگدانی به‌ئه‌ركێكی نیشمانی پیرۆز وه‌سف كرد، له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وپاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له به‌غدا.دواتریش به‌جیا هه‌ریه‌كه له مامۆستا ئیبراهیم لێپرسراوی ڕێكخراوه دیموكراته‌كانی ڕاپه‌ڕین ووته‌یان پێشكه‌شكردو وێرای به‌رز نرخاندنی ڕۆڵ و خه‌باتی جوتیارانیان و به‌تایبه‌تیش جوتیارانی سنوره‌كه له‌بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردا، داوایان لێ‌كردن پێشمه‌رگه ئاسا‌و به‌گوڕوتینه‌وه به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن و ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره 372 و كاندیداكانی (ی.ن.ك) بده‌ن و خه‌ون و مه‌رامی ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌لی كورد پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.له‌به‌رامبه‌ریشدا، جوتیارانی سنووری قه‌زای ڕانیه پشگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌ریه‌ك له (د. جه‌زا تۆفیق ) كاندیدی ژماره (25) و ( ئه‌مه‌ل جه‌لال ) كاندیدی ژماره (11) ی (ی.ن.ك ) له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای سلێمانی ، سه‌ردانی كۆمیته‌ی (مامه‌یاره) وگه‌ڕه‌كی ( قڕگه)ی شاری سلێمانی یان كرد‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی ئه‌وسنورانه كۆبوونه‌وه و به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیان بۆ روونكردنه‌وه ،دا‌واشیان له‌هاولاتیان كرد ده‌نگ بده‌ن به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی (ی.ن.ك ) بۆئه‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه‌كانی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه بۆ لیستی هاوپه‌یمانی .(د.مه‌لاسیروان ئه‌حمه‌د) كاندیدای ژماره (9) له‌پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی هه‌ردوو بازاڕی گه‌ڕه‌كی ئیسكان و حه‌سیره‌كه‌ی شاری كه‌ركوكی كرد ،له‌چه‌ند وته‌یه‌كی جیادا (د.مه‌لاسیروان ئه‌حمه‌د) كار‌و به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆچین وتوێژه‌كانی ئه‌ودوو گه‌ره‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌و گرنگی به‌شداریكردنی هاولاَتیانی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه‌كه‌ی ئه‌م جاره به‌پێویستی زانی و داوای لێ‌كردن به‌روحێكی كوردانه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌حه‌ق بده‌ن تاوه‌كو پێگه‌ی كورد له‌په‌ڕله‌مانی عێراق به‌هێزبێت ، له‌به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا د.(مه‌لاسیروان ئه‌حمه‌د) به‌شێك له‌و وتاره ئاینیانه‌ی كه‌له‌ڕابردوودا له‌سه‌ر كاره دڕندانه‌كانی رژێمی له‌ناوچوی به‌عس پێشكه‌شی كردبون له‌رێگای سێدیه‌وه پێشكه‌شی هاولاَتیانی شاره‌كه‌ی ده‌كرد تاوه‌كو میلله‌تی كود ئه‌و تاوانانه‌ی له‌بیرنه‌چێته‌وه.
له‌هۆلی مه‌ڵبه‌ندی (28) ی ڕێكخستنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید,له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره (372)و كاندیده‌كانی ئه‌و لیسته, لێپرسراوو جێگری مه‌ڵبه‌ندی (28) و ڕێكخستنی هه‌ڵه‌بجه , كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له‌گه‌ل كادیره‌كانی ڕێكخستنی خوێندكاران و كادیرانی لقی شاره‌زووری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان سازكرد.له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باسی له گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و لێوه‌شاوه‌یی كاندیده‌كانی ی.ن.ك كرد و داوای له ئاماده‌بووان كرد وه‌ك چۆن له ڕابردوودا خوێندكاران كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزیان هه‌بووه له شۆڕش و خه‌باته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی گه‌لی كورد له ئێستاشدا هه‌مان كاریگه‌ریان هه‌بێت و,كار بۆ پالێوراوه‌كانی ی.ن.ك بكه‌ن و ده‌نگ به‌و پالێوراوانه بده‌ن,خوێندكارانیش له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی وكاندیده‌كانی ی.ن.ك دووپات كرده‌وه.
به‌ئاماده‌بونی (حاجی مه‌سیفی) و لێپرسراو كۆمیته‌ی مه‌سیفی (ی.ن.ك)، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕیش سپی و گه‌نجان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی (ی.ن.ك) له‌سنوری شارۆچكه‌ی كۆرێ به‌رێوه‌چوو ،تیایدا رۆڵ و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی شۆڕشی گه‌لی كوردستان به‌گشتی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 و به‌تایبه‌ت به‌رز نرخێندرا،و ئاماژه‌ش كرا به‌گرنگی به‌شداربوونی هه‌موان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.داواش له‌ئاماده‌بووان كرا كه له‌هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازاردا ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی (ی.ن.ك) بده‌ن ، له‌به‌رامبه‌ریشدا دانیشتوانی شارۆچكه‌ی كۆڕێ پشتگیری و ده‌نگدانی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره 372 و كاندیده‌كانی (ی.ن.ك) دووپات كرده‌وه.
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ,( عوسمان شوانی) كاندیدی ژماره‌ی (10) ی.ن.ك له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ردانی كوَمه‌ڵگه‌ی كه‌ورگوَسكی كرد.له‌و سه‌ردانه‌یدا هاورێ له‌گه‌ڵ لێپرسراو و ئه‌ندامانی كوَمیته‌ی كه‌ورگوَسك سه‌ردانی ماڵی كه‌سایه‌تی ناوداری عه‌شیره‌تی (مام سار) (جمیل حسن ده‌شتی)كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی راستیه‌كانی گوَڕٍان و كوَمپانیای وشه‌ی بوَ ده‌ركه‌وت گه‌رایه‌وه ناو ماڵه‌گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.(عوسمان شوانی) دوای ئه‌وه‌ی روَڵ و پێگه‌ی ناوچه‌ی زراره‌تی له شوَرشه‌كانی كوردستان به‌رز نرخاند،رایگه‌یاند: كه وه‌كو شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری، هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بوَ جێگیر كردنی مافه‌كانی كورد له بودجه‌ی فیدراڵی .پاشان خزمانی (مام سار) به‌ڵێنیان دوپات كرده‌وه كه ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ده‌ن.
له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كدا (وه‌ستا ره‌سوڵ) جێگری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه گوندی( یه‌حیاوا)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی (له‌یلانی) به‌سه‌ركرده‌وه. سه‌ره‌تا سه‌ردانی (ماڵی شێخ ئه‌سوه‌د مه‌جید) كه‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌وگونده‌كردو له‌وته‌یه‌دا رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌نێو كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكدا به‌رزنرخاندو داوای لێ‌كردن كه‌له‌رۆژی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری كارابكه‌ن و ده‌نگی خۆیان به‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیداكانی (ی.ن.ك) بده‌ن، هه‌روها رۆڵی توركمانی له‌نێو ریزه‌كانی (ی.ن.ك) دا له‌ڕابردوودا به‌گرنگ زانی و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد شانازیه بۆ یه‌كێتی كه‌خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هیدی توركمانه‌وستایشی نه‌ته‌وه‌ی توركمانی كرد له‌ده‌ڤه‌ره‌كه. له‌لایه‌كی تره‌وه (وه‌ستا ره‌سوڵ) جێگری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لێپرسراو و كادر‌و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی رێكخستنی كوردستان ئه‌نجامدا.له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوای له‌كادرو ئه‌ندامانی كۆمیته كرد , هانی خه‌ڵك بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن و له‌رۆژی 7/3 ده‌نگی خۆیان به‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن. له‌وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌ك خێزانی شه‌هیدو كه‌سوكاری ئه‌نفال و شۆڕشگێڕی له‌سنوری گه‌ڕه‌كی كوردستان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه گوێی له‌داواكاری و سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان گرت .
(ژین نوری نانه‌كه‌لی ) كاندیدی ژماره(6) ی (ی.ن.ك) له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك ماڵه‌شه‌هید وئه‌نفالكراوی شاری كۆیه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا (ژین نوری نانه‌كه‌لی) به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره (372)ی بۆ شیكردنه‌وه و ئه‌وخالاَنه‌ی بۆ خستنه‌ڕوو كه ڕاسته‌وخۆ تایبه‌ته به‌كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانه‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر متمانه‌ی پێبه‌خشرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی داهاتووی عیراق ، ئه‌وا داكۆكیكار ده‌بێت له‌كه‌سو كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان .له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانی شاری كۆیه سوپاسی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی خاتوو (ژین نوری نانه‌كه‌لی) یان كرد و به‌ڵێنیاندا كه‌پشتگیری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره(372) و كاندیده‌نی(ی.ن.ك) بكه‌ن .
