سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان.
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان.
پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو ژنانی جیهان و ژنانی کورد و به تایبه‌تی ژنانی یارسان ده‌که‌م .
و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌شت دانه گوڵه میخه‌کی بۆن خۆش و گوڵه‌باخی سوور ده‌ده‌م له یه‌قه‌ی دایکم و هه‌موو دایکانی کورد .
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌شت دانه مۆمی خۆشه‌ویستی داده‌گیرسێنم بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که له رێگه‌ی ئازادی و دیموکراسی دا گیانی خۆیان کردووه‌ته مۆمی سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی بۆ ژنانی گه‌له‌که‌یان و گشت ئازادیخوازێک له جیهاندا .
هه‌شتی مارس رۆژێکی پیرۆزه له لای ئێمه‌ی مرۆڤ که رێزی لێ ده‌گرین و هه‌ر ساڵ به پیرۆزبایی گه‌رم و جه‌ژنی شادی و رۆژی ئازادی و یه‌گرتووی ژنان یادی لێ ده‌که‌ینه‌وه ، و هیوادارم که لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کانیش ئه‌ورۆژه به‌رز و پیرۆز را گرن و به‌رپرسیاری خۆیان بهێننه جێ بۆ یه‌کسانی به‌ینی ژن و پیاو بۆ له ناو بردنی پیاو سالاری ئینسان کوژی و شکاندنی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ، چونکه به بێ یه‌کسانی مرۆڤایه‌تی ویژدانی کۆمه‌ڵگا ئاسوده نابێت و کۆمه‌ڵگا قه‌د ناتوانێت پێشکه‌وتوو بێت له بواره جیاجیاکاندا .
و هه‌ر وه‌ها به‌دبه‌ختانه ئه‌و دواکه‌وتوویی و رێز نه‌گرتنه له مافی ئینسانه‌کان وه‌ک هه‌ڵۆ خوێن خۆره‌کان دوچاری کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی کورد بووه که ماوه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه ژنان و کچانی کورد به ده‌ستی رۆژه پڕ له تاوانه‌کانی ناو کومه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووی و پیاوسالاری ده‌ناڵینن و ناتوانن ئاسوده بن .
هیوادارم رێکخستنه‌کانی دژه تاوان هه‌ر له رۆژی هه‌شتی مارس دا رۆژی یه‌کسانی یان له بیر نه‌بێت به‌ڵکو هه‌ر ده‌م و هه‌ر سات رێز گرتنی ئینسانه‌کانیان له بیر بێت و بیسه‌ڵمێنن بۆ پیاوانی له خۆ رازی چۆن ئافره‌ت مافی خۆی هه‌یه و ده‌بێ به‌شدار بێت له کۆمه‌ڵگادا چونکه به بێ به‌شداری هه‌ر دو ره‌گه‌ز کۆمه‌ڵگا ناتوانێت به‌رێوه بچێت ودوارۆژی نه‌وه‌ی نوێمان ئاسوده نابێت .
دوباره به‌رزو بڵند بێت ئاڵای یه‌گرتووی ژنان .
9.3.2010
هما عسکری
