بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: له کۆنفرانسێک دا که به به‌شداریی سه‌دان که‌س له رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرانی مێدیاکانی جیهان و که‌سایه‌تیه‌کانی جۆراوجۆر و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی جیهان بۆ وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه له شاری ژنێڤ به‌ڕێوه چوو، بێرنار کۆشنێر قه‌درزانی له که‌سایه‌تی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و خه‌باتی حیزبی دێموکڕات کرد.
ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدک له‌و پێوه‌ندیه‌دا بڵاوی کردۆته‌وه که ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه که کۆمه‌ڵێک ورده‌کاری له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فه‌ڕانسه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌رامبه‌ر ئێرانیشیدا تێدا ئاشکرا کراوه، له وڵامی کۆمه‌ڵێک پرسیار و سه‌رنجی به‌رپرسی پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و حیزبه دکتۆر ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده دا بووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، دکتۆر کوشنێر له تریبونی ئه‌و کۆنفرانسه‌وه وه‌ک خه‌باتگێڕێکی زۆر گه‌وره یادی له قاسملوو کردۆته‌وه. ناوبراو که له‌و کۆنفرانسه‌دا وتارێکی له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه پێشکه‌ش کردوه، باسی ئه‌وه‌ی کردوه که ئه‌زمونێک که ئه‌و له کوردستان له بواری پشتیوانی ئینسانی دا هه‌یبوه به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی گه‌یاندوه که پێویسته بچێته نێو کابینه‌ی حکومه‌تی فرانسوا میتران و دواتر له‌و مه‌قامه‌دا ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌دا بۆ به په‌سند گه‌یاندنی هێندێک پره‌نسیپ له بواری ده‌ستێوه‌ردانی مه‌شروع‌دا تێ‌بکۆشێ.
بێرنار کوشنێر له‌و باره‌وه گوتویه‌تی ئه‌و کاته که له کوردستانی ئێران یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی گه‌یاندوه به گه‌لی کورد، هه‌ستی کردوه که ده‌توانێ به که‌ڵک بێ. هه‌روه‌ها وتیشی؛ "به‌ڵام له عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو فێر بووم که بۆ گۆڕینی شته‌کان هه‌ر به‌ته‌نیا پشتیوانی و هاوپێوه‌ندی به‌شه‌ردۆستانه به‌س نیه و پێویسته تێکه‌ڵ به سیاسه‌تیش بین".
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له وڵامی دکتۆر ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده که لێی پرسیوه که ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران وه‌ك دۆسیه‌ی ناو‌کی بخاته به‌ر سه‌رنج و بڕیاری کارای له‌سه‌ر بدا، رایگه‌یاندوه که ئه‌وان وه‌ك ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه هه‌ردووکی ئه‌و دۆسیانه‌یان له ژێر چاوه‌دێریدایه. وه‌ک شورای ئه‌منیه‌تیش ناوبراو رایگه‌یاندوه "ئێمه هه‌ر ئێستا کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین که ته‌حریم بخه‌ینه سه‌ر هێندێک بواری وه‌ک گوزه‌رگا بانکییه‌کان و بیمه، و پێم وایه به‌و زووانه به ئاکامێک ده‌گه‌ین ئه‌گه‌رچی چینییه‌کان هێشتا له‌گه‌ڵ نین."
بێرنار کوشنێر: له قاسملوو فێر بووم که بۆ گۆڕینی شته‌کان پشتیوانی به‌شه‌ردۆستانه به‌س نیه
قيم هذا المقال
