دیموکراسی له وڵاتانی فره نه‌ته‌وه: به‌شی پێنجه‌م
هه‌ر چه‌ند، وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌وه باسمان کرد، دیموکراسی وه‌ک سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی شتێکی تازه نییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارده‌وڵه‌ته‌کانی یونانی کۆن، به‌ڵام سیسته‌می دیموکراسی وه‌ک میکانیزمێکی مودێرن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوڕشی فه‌رانسا و شه‌ڕی ناوخۆی ئامریکا. هانتیگتون ئه‌مه به سه‌ره‌تای "شه‌پۆلی یه‌که‌می دیموکراسی"[1] ناوده‌بات. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19وه دیموکراسی وه‌ک ده‌سه‌ڵات له ئامریکا و بریتانیا چه‌سپا و دواتر په‌ره‌ی سه‌ند بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا. به باوه‌ڕی هانتیگتون له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌م ڕه‌وته تازه‌یه‌وه تا ساڵی 1920 زیاتر له 30 وڵات، دیموکراسی وه‌ک سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له وڵاته‌کانیان چه‌سپاند. جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م بوو به هۆی ڕاگرتنی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م سیسته‌مه و هه‌تا له زۆر له‌و وڵاتانه‌ش، که دیموکراسی جێگیر بوو بوو، دووچاری کێشه و له ناو چوون هاتن. بۆ نموونه ئاڵمان، ژاپون، ئیتالیا، ئوتریش، له‌هیستان، ئیسپانیا، پورتقاڵ... هتد، که تا ئه‌و کات دیموکراسی وه‌ک سیسته‌می ده‌سه‌ڵات چه‌سپا بوو، له ناوچوو. هۆی له ناوچوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئادیولۆژگه‌لێک وه‌ک کومونیزم، فاشیزم، مارکسیزم و نازیسزم. دووای کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانان به سه‌ر ئاڵمانی نازی دیسانه‌وه دیموکراسی په‌ره‌ی سه‌ند و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو به سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات و هه‌موو لایه‌نه‌کان به جیاوازی بیروڕای سیاسی و فکری ئه‌م سیسته‌مه‌یان وه‌ک باشترین که‌ره‌سه بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا چاوو لێده‌کرد. ئه‌م ڕه‌وته به سه‌ره‌تای "شه‌پۆلی دووه‌می دیموکراسی" ناوزه‌دکراوه. هه‌ر وه‌ها له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزه‌کان و تێکچوونی سیسته‌می کولونیالیزم و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی ئاسیا، ئافریقا و ئامریکای لاتین له ساڵه‌کانی 1960 یارمه‌تیده‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموکراسی له شه‌پۆلی دووه‌می دیموکراسیدا بوو.شه‌پۆلی سێهه‌می دیموکراسی به له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوری له پرتقاڵ، یونان و ئیسپانیا ده‌ستی پێ‌کرد و خه‌ڵک به خۆپێشاندان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌و سیسته‌مه تا‌کڕه‌وی و دیکتاتوریانه‌یان له ناو برد و داخوازی چاکسازی له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ری بوو به پلاتفورمی لاوان و گه‌نجانی ئه‌م وڵاتانه. له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاتانه مه‌جبور بوون واز له ده‌سه‌ڵات بێنن و له جیاتی ئه‌وه سیسته‌مێکی دیموکراتیک بێنێنه کایه‌وه. ڕوخاندنی بلوکی شه‌رق و غه‌رب و له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕوسییا له ئه‌وروپای شه‌رقی بوواری ڕه‌خساند که دیموکراسی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌م وڵاتانه‌دا په‌ره‌ی سه‌ند و وه‌ک سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له قانونی ئه‌م وڵاتانه جێگیر بوو. له‌م بوواره‌دا ڕای جیاواز له سه‌ر ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م ڕه‌وته شه‌پۆلێکی تازه‌یه یان به‌رده‌وامی شه‌پۆلی سێهه‌می دیموکراسییه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه؛ بۆچی وڵاتانی عه‌ربی و ئیسلامی به‌ر ئه‌م شه‌پۆله دیموکراسیانه نه‌که‌وتون و هۆی به‌رگری و نه‌بوونی دیموکراسی له‌م وڵاتانه چییه؟ ڕوانگه‌کان جیاوازن سه‌باره‌ت به کێشه‌ی دیموکراسی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. چوار خوێندنه‌وه بۆ نه‌بوونی دیموکراسی و کێشه‌کانی به‌رده‌م دیموکراتیزاسیون له‌م وڵاتانه هه‌یه، که دوواجار له‌م وتاره‌دا باسیان لێوه‌ده‌که‌ین. به‌ڵام با پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه بده‌ینه‌وه، ئاورێک له دیموکراسی له ڕوانگه‌ی هێندێک فیله‌سوفه‌وه، که بڕوایان وایه دیموکراسی هه‌ڵقوڵاوی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو و کولتورێکی تایبه‌ته، بده‌ینه‌وه. ئه‌م فه‌یله‌سوفانه باوه‌ڕیان وایه که سه‌رهه‌ڵدانی دیموکراسی له ناوچه‌کانی دیکه زه‌حمه‌ته و بگره مه‌حاڵه. فه‌یلوسوفی فه‌رنسی مونتیسکیو (1689- 1755) له‌و باوه‌ره‌دا بوو که حکومه‌تی دیموکراسی میانه‌ڕه‌و که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژردرێت و په‌یڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ده‌کات بۆ دونیای مه‌سیحی گونجاوتره و حکومه‌تێکی دیکتاتور و سه‌ره‌ڕو بۆ جیهانی ئیسلامی به‌شیاوتر و دروستتر ده‌زانێت. ئه‌م باوه‌ڕه‌ی مونتیسکیو له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که دنیایی ئیسلام به حکومی سروشت و بنه‌ماکانی ئایینه‌که ناتووانن دیموکراسی په‌یڕه‌و بکه‌ن. هه‌مان بۆچوون له لایه‌ن نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئامریکیه‌وه‌سامویل هانتیگتون دووپات ده‌کرێته‌وه. هه‌نتیگتون پێیوایه دیموکراسی له دنیای ئیسلامی‌دا شتێکی مه‌حاڵه، چوون ئایینی ئیسلام به‌پێچه‌وانه‌ی ئایینی مه‌سیحی، ئایینێکی یاساییه و نا‌تووانێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی، که له‌ودا یاسا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، یه‌کبگرێته‌وه و هه‌مخانی هه‌بێت. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له ڕوژئاوا و دنیای دیموکراسی له سه‌ر فیکر و ئه‌قڵیه‌تی ڕێزگرتن له مافی تاکه که‌سه، که چی له دونیایی ئیسلام و کومه‌ڵگاکانی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مافی تاکه که‌س مانای نییه و سیسته‌مێکی هه‌ره‌وه‌زی و بیرۆکه‌ی "آمه" داڕێژه‌ری بناغه‌ی فکری ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌یه.جان ستیوارد میل (1873- 1806) به هه‌مان شێوه‌ی مونتیسکیو باوه‌ڕی وایه که دیموکراسی تایبه‌ته به کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا. به‌و جیاوازییه‌ی که میل له جیاتی ئایین سوود له وشه‌ی کۆمه‌ڵگای دوواکه‌وتوو وه‌رده‌گرێت بۆ پاساودانه‌وه‌ی بۆچوونه‌که‌ی خۆی. میل باوه‌ڕی وایه که کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووه، هه‌ر بۆیه دیموکراسی زۆر به ئاسانی ده‌توانێت له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا مسۆگه‌ر بێت. میل سیسته‌می دیموکراسی به شیاو نازانێت بۆ کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووکان وه پێیوایه زۆر ئه‌سته‌مه که دیموکراسی له‌م وڵاتانه په‌ره بسێنێت. هه‌ر بۆیه به باوه‌ڕی میل سیسته‌مێکی دیکتاتووری که مه‌به‌ستی چاکسازی بێت، ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وایی بکات. دیموکراسی نابێت بدرێ به وڵاتێک یان کۆمه‌ڵگایه‌ک پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بۆ ئاماده کردبێت و له فه‌لسه‌فه و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م چه‌مکه تێگه‌یشتبن و ئاماده‌گیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م سیسته‌مه هه‌بێت. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌یی میل ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی دیکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی زۆر له وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت. به واتایه‌کی دیکه ڕۆژئاوا له داگیرکردن و هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی سیسته‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باوه‌ڕیان وایه به چاکسازی و په‌ره‌پێدانی بیر و هزری ڕۆژئاوایی، که زۆر جار له لایه‌ن ڕوناکبیرانی عه‌ربی و ئیسلامیه‌وه به ئیمپریالیزمی کولتووری ناوزه‌دکراوه، ده‌تووانن ڕێگا بۆ دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆش بکه‌ن. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌ره‌ڕای ماوه‌ی 150 ساڵ به به‌سه‌رداچوونی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌یی میل، ئێستاش زۆر توێژه‌ری بوواری دیموکراسی، بۆ نموونه سامویل هانتیگتون و جاک سنایدر، باوه‌ڕیان وایه که په‌له‌کردن له به دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ستراتیژیه‌کی هه‌ڵه‌یه، چوونکه ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه له بوواری کولتوری، ئابووری، داموده‌زگای سیاسی و ئاستی زانستی خه‌ڵک زۆر له دواوه‌ن. هۆکاره‌کانی کێشه‌ی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست:هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئیشاره‌مان پێ‌کرد، له دنیای ئاکادیمیک و سیاسی چوار خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌کی بۆ به‌ربه‌ست بوون و لاوازی سیسته‌می دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. خۆێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م کولتور و ئایین به سه‌ره‌کیترین و ئه‌ساسیترین به‌ربه‌ست له په‌ره‌سه‌ندنی دیموکراسی ده‌زانێت. ئه‌م بۆچوونه پشتڕاست کردنه‌وه‌ی تێزه‌که‌ی هانتیگتونه. هانتیگتون باوه‌ڕی وایه که له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی دیموکراسی مومکین نییه، چوون بیرۆکه‌ی ئیسلام دژ به سیسته‌می دیموکراسیه. خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ئۆباڵی كێشه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌وڵی جدییان نه‌داوه بۆ پێشخستنی ئه‌م ناوچه‌یه. ئه‌مه‌ش له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی خۆیان. خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م کێشه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ڕنتی"[2]، که له‌ودا سه‌رچاوه سروشییه‌کان وه‌ک نه‌فت ده‌که‌وێته ده‌ستی گروپێکی تایبه‌ت و له‌و ڕێگایه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به دروستکردنی باندێک ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ڕابگرن. خوێندنه‌وه‌ی چواره‌م له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی مێژوییه‌وه تیشک ده‌خاته سه‌ر کێشه‌ی دیموکراسی له‌م وڵاتانه. له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ته‌رکیز ده‌کرێته سه‌ر ئه‌وه که دروست بوونی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شتێکی سروشتی نه‌بوو یان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانی وڵاتانی ناوچه نه‌بوو، به‌ڵکو نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاتانه له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه دوای له ناوچوونی ئیمپراتووری عوسمانی داڕێژرا. ئه‌مه له حاڵێکدا وڵاتانی ئه‌وروپی له ئاکامی شه‌ڕ و ململانێی ده‌سه‌ڵات و هێز، هاته کایه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م خوێندنه‌وانه ورد بینه‌وه و ناوه‌ڕۆکه‌کانیانمان بۆ ڕوون ببێته‌وه، لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر به کورتی ئاماژه به یه‌که یه‌که‌یان بکه‌م. خوێندنه‌وه کولتوری- ئایینیئیلای کودوری[3]، برنارد لویس[4]، هانتیگتون و زۆرێکی دیکه له توێژه‌ران باوه‌ڕیان وایه که دنیای ئیسلام ناتوانێت دیموکراسی وه‌ک شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له کۆمه‌ڵگا قبوڵ بکات. نووسه‌رانی ناوبراو ته‌ئکید له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که دیموکراسی هه‌ڵقوڵاوی شار‌ستانیه‌تی ڕۆژئاوایه و هه‌ره گرنگترین مه‌رج بۆ سه‌قامگیری ئه‌م سیسته‌مه جیاکردنه‌وه و که‌مکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئایینه له کاروباری حکومه‌تدا. به مانایه‌کی دیکه ده‌بێت دیین له ده‌وڵه‌ت جیا بێت. ئه‌م پرۆسه‌یه له ئه‌وروپا به سه‌رهه‌ڵدانی ڕینیسانس و سه‌رهه‌ڵدانی پروتستانتیزم، به ڕێبه‌رایه‌تی مارتین لودا، په‌ره‌ی سه‌ند. یه‌کێک له خاڵه هه‌ره ئه‌ساسیه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه دابڕینی ده‌سه‌ڵاتی تیوکراتی له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیدا بوو. ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی سیسته‌مێکی سێکولار بوو. به مانایه‌کی دیکه سێکولاریزم بوو به به‌ردی بناغه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا. ئایین وه‌ک مافێکی تاکه‌که‌سی چاولێده‌کرا و له شه‌قامی سیاسی و گشتی وڵات‌دا به‌رته‌سککرایه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی زانست له هه‌موو بواره‌کان ئه‌و هه‌له‌ی ڕه‌خساند که ئاینیش وه‌ک هه‌موو شتێکی دیکه بخرێته ژێر پرسیار و شیکردنه‌وه‌وه. ئه‌م ڕه‌وته ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نه‌گرته‌وه و بگره به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵدرا هه‌موو ده‌رگاکان به ڕووی ئه‌م شه‌پۆله تازه‌یه‌دا دابخرێت. نووسه‌رانی ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که دونیای ئیسلام دنیایه‌کی داخراوه به ڕووی تازه‌گه‌ریدا و ئه‌سته‌مه گۆڕانێک یان ڕینیسانسێک له‌و چه‌شنه‌ی که له ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵدا، بێته کایه‌وه. ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئیسلام ئاینێکی یاساییه و قورئان وه‌ک مه‌رجه‌عی یاسا له سه‌ره‌وه‌ی یاسای ئینسانییه. دووایه‌ش سیسته‌مێکی هه‌ره‌وه‌زی به سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا زاڵه که به ئه‌سته‌م ده‌توانرێت تێک بچێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه، که له سه‌ره‌وه باسکرا، زۆر زاڵه له دنیای ڕۆژئاوا و بگره له دنیای ڕۆ‌شنبیری ڕۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌ت رۆشنبیرانی چه‌پ، به‌ڵام هێندێک توێژه‌ر به‌رپه‌رچی ئه‌م بۆچوونه ده‌ده‌نه‌وه و باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م بۆچونه به هه‌ڵه‌دابردنی بیروڕای گشتییه. ئاگوستوس ڕیجارد نورتن[5] و نوها فیلدمه‌ن ئیشاره به‌وه ده‌که‌ن که زۆر له خه‌ڵکانی موسڵمانی دانیشتووی ڕۆژئاوا تووانیوویانه به ڕاگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی خۆیان، خۆیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی و نورمی کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا له‌م وڵاتانه‌دا بگونجێنن. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ڕاسته که ڕه‌وتی سونه‌تگه‌رای فونده‌مێنتالیست و ئیسلامی سیاسی له‌م چه‌ند ده‌یه‌یی ئاخر ڕووی له زیادبوون بووه، دژایه‌تی خۆیان له سیسته‌می دیموکراتی ڕاگه‌یاندووه و به نۆرم و کولتورێکی ڕوژئاوایی ناوی ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م ڕه‌وته له بیر بکه‌ین و ئاورێک له کۆی ڕێخراوه ئیسلامیه‌کان و خه‌ڵکی گشتی شه‌قامی ئیسلامی بده‌ینه‌وه، ده‌بینین که له وڵاتانی میسر، ئوردن، یه‌من، جه‌زائیر، فه‌له‌ستین، تونس، مه‌راکیش...هتد، هێزه ئیسلامییه‌کان ئاماده‌یی خۆیان له به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی دیموکراسی نیشانداوه. ئه‌مه له کاتێکدا که فه‌عالیه‌ت و خه‌باتی ئه‌م پارتانه زۆر جار قه‌ده‌غه کراوه. لێره‌دا ڕه‌نگه گرنگ بێت ئیشاره به‌و خاڵه بکرێت، که ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان له ئه‌جندای سیاسی خۆیان به ڕاشکاوانه ڕونیان نه‌کردۆته‌وه که ئایا دیموکراسی وه‌سیله‌یه‌که بۆ گه‌شتن به ده‌سه‌ڵات یان ئامانجی ده‌ره‌کی ئه‌م هێزانه‌یه. ئه‌م ناڕونییه، که ئه‌م ڕێکخراوانه له لایه‌ک ده‌یانه‌وێت له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار بن و له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئادیولوژیا و تێڕوانینیان بۆ کۆمه‌ڵگا، تێڕوانینێکی ئیسلامییه، له لایه‌ن هێندێک تویژه‌ره‌وه وه‌ک پارادوکسێک چاو لێده‌کرێت. هه‌ر بۆیه باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م هێزه سیاسیه ئیسلامیانه دیموکراسی وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ گه‌شتن به ده‌سه‌ڵات به کار ده‌هێنن. ئاڵمان نموونه‌یه‌کی هه‌ره به‌رچاوه، که هیتله‌ر له ڕێگای پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌ستهێنا و دوایه‌ش هه‌موو پرنسیپه دیموکراتیه‌کانی له ژێر پێنا. فه‌نده‌منتالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌م چه‌ند ده‌یه‌یی ئاخر ده‌ورێکی کاریگه‌ریان هه‌بووه له ڕێگه‌گرتن و له‌مپه‌ر هاوێشتن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به بڕوای من ئه‌مه هۆی سه‌ره‌کی نییه و نابێت ته‌نها کێشه‌ی نه‌بوونی دیموکراسی له ئایین و کولتوردا خولاسه بکرێته‌وه. زۆر جار له ئایینی ئیسلام سوود وه‌رگیراوه بۆ سه‌رکوت کردن و پاساو هێنانه‌وه بۆ زوڵم و زۆر.خوێندنه‌وه‌ی چه‌پی- مارکسیستی یه‌کێکی دیکه له‌و خوێندنه‌وانه بۆ نه‌بوونی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له لایه‌ن کۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی میسری سه‌میر ئه‌مینه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تای 1970کانه‌وه به خوێندنه‌وه‌یه‌کی مارکسیستی و ڕه‌خنه‌گرتن له دنیای ئیمپریالیزم، ئۆباڵی سه‌ره‌کی کێشه‌کان ده‌خاته سه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت وڵاته زلهێزه‌کان. دیاره ئه‌م بۆچوونه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕۆشنبیره چه‌په‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که کێشه‌ی نه‌بوونی دیموکراسی له فاکته‌رگه‌لی ناوخۆی، وه‌ک ئایین و کولتور ده‌بیننه‌وه، سه‌میر ئه‌مین ته‌رکیز له سه‌ر فاکته‌رگه‌لی ده‌ره‌کی وه‌ک ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌کات. به باوه‌ڕی نووسه‌ری ناوبراو وڵاتانی ڕۆژئاوایی به چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و به ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دۆخێکی دواکه‌وتووی، ڕێگری سه‌ره‌کی بوون له به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتی له‌م وڵاتانه. ئه‌و پێی وایه که به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی وڵاتانی زلهێز له‌وه‌دا بووه که هه‌میشه ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دواوه بێت و پێشکه‌وتن به خۆیانه‌وه نه‌بینن. قازانجی ڕوژئاوا له بوونی دیکتاتورێکی هه‌ڵقه له گوێ که به یارمه‌تی ئه‌وان هاتۆته سه‌ر کار، زۆرتره. سه‌رهه‌ڵدانی نیمچه دیموکراسی له ئێران له ساڵه‌کانی 1960 و دژایه‌تی کردنی ئامریکا نمونه‌یه‌کی زندووه که ڕۆژئاوا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له دروست بوونی سیسته‌مێکی دیموکراتیک له‌م وڵاتانه له خه‌تردا ده‌بینێت. سه‌میر ئه‌مین جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که یارمه‌تیدانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به ده‌سه‌ڵاته دیکتاتوره‌کان نیشانده‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن که ڕۆژئاوا پێشکه‌وتنی ئه‌م وڵاتانه و دیموکراسی که له‌ودا خه‌ڵک بڕیارده‌ر بێت به مه‌ترسیه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌زانن. ئه‌م بۆچوونه خۆێندنه‌وه‌ی چه‌پی کلاسیکه. چه‌په کلاسیکه‌کان باوه‌ڕیان وایه که کاپیتالیزم و جیهانی سه‌رمایه‌داری به ڕێبه‌رایه‌تی ئامریکا هۆی سه‌ره‌کییه بۆ کێشه‌ی ئازادی و سه‌روه‌ری له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م. بوونی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان وه‌ک نه‌فت به هۆکاری ئه‌سڵی بۆ ده‌ستتێوردانی ڕۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانن. خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نیوان ده‌سه‌ڵات و سامانه سروشتیه‌کان( ده‌وڵه‌تی ڕه‌نتی )وڵاتانی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و وڵاتانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له بواری سامانه سروشتیه‌کانه‌وه، وه‌ک نه‌وت و غاز، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاتانه ئه‌م سامانه سروشتیانه به موڵکی خۆیان ده‌زانن و له ڕێگای ئه‌م سامانه‌وه ئابوریه‌کی به‌هێز به ده‌ست ده‌هێنن که ده‌توانن کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت له ده‌وری خۆیان کۆبکه‌نه‌وه، وه له ڕێگای دروستکردنی سیسته‌مێکی تۆقێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ر وڵات‌دا بچه‌سپێنن. دیاره دیموکراسی و سیسته‌می خه‌ڵکسالاری مه‌ترسیدارترین سیسته‌مه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م گروپانه، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنن بۆ ڕێگرتن له دروستبوونی ئه‌م سیسته‌مه. هه‌ڵبه‌ته له منتاڵیتیتی و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه‌دا ته‌نها سامانه سروشتیه‌کان به موڵکی خۆیان نازانن، به‌ڵکو ته‌واوی وڵات به موڵک و مافێکی ڕه‌وا و به‌رهه‌قی خۆیان ده‌زانن و بۆ پارێزگاری ده‌سه‌ڵاتیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رپرچی هه‌موو دژه‌کرده‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌ده‌نه‌وه. سامانه سروشتیه‌کان یارمه‌تیده‌رێکی ئابوورییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاتانه که‌ره‌سه‌ی شه‌ر و به‌رگری پێدابین بکه‌ن و به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بکه‌ن. له دنیایی عه‌ربی و ئیسلامی به موشته‌ری کردن[6] ده‌ورێکی گرنگ ده‌بینێت. له‌م سیسته‌مانه‌دا بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان گروپێکی تایبه‌ت، به سه‌رۆکایه‌تی که‌سێکی کاریزمادار، ده‌ست به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به به‌شداریکردنی مۆره‌گه‌لێکی دیاریکراو له قه‌وم و تایفه جیاوازه‌کانه‌وه زیاتر شه‌رعیه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن و ڕێگری له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به دروستکردنی ده‌زگا توندوتیژیه‌کان و سیسته‌مێکی توقێنه‌ر هۆشداری ده‌دات به خه‌ڵک که هیچ دژه‌کرده‌وه‌یه‌ک له دژی ده‌سه‌ڵات قبوڵ نه‌کرێت. دیاره ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ڕه‌نتی شتێک نیه که ته‌نها ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له خۆی بگرێت. ئه‌م دیارده‌یه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆر جیهانی سێیه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هه‌یه. یه‌کێک له دیارده هه‌ره به‌رچاوه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه، گه‌نده‌ڵییه له ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان. به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه نا‌تووانێت هۆی سه‌ره‌کی و ئه‌ساسی نه‌بوونی دیموکراسی له‌م وڵاتانه بێت. چوونکه ئه‌گه‌ر ئێمه له مێژوی وڵاتانی ڕۆژئاوایی وردبینه‌وه، هه‌مان کێشه له‌م وڵاتانه‌دا هه‌بوو، که چی دیموکراسی سه‌ری هه‌ڵداوه و گه‌شه‌ی کردوه. گومان له‌وه‌دا نییه که ده‌وڵه‌تی ڕه‌نتی کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی، به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێت ئه‌و کێشه‌یه ده‌ستنیشان بکات که سه‌ره‌ڕای له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌نتی له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، دیسان ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه که هه‌مان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕابوردو دوپات ده‌کاته‌وه. خوێندنه‌وه‌ی مێژوویی:به پێی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی نه‌بوونی دیموکراسی له‌م ناوچه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه که ئه‌م وڵاتانه له بوواری ئه‌تنیکی[7]، ئایینی و کولتوریه‌وه به زۆر به یه‌که‌وه چه‌سپاون. دوای له ناوچوونی ئیمپراتۆری عوسمانی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن بریتانیا و فه‌ره‌نساوه داڕێژرا. ئه‌مه به بێ له به‌رچاوگرتنی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ناوچه‌که. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وڵاته‌کان له ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداران هاته‌کایه‌وه، به‌ڵام مه‌رزه‌کان له لایه‌ن زلهێزه‌کانی ڕۆژئاواییه‌وه دیاری‌کرا. تا به‌ر له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، وڵاتی عه‌ره‌بی، به‌مانای تێگه‌یشتنی ئه‌وڕۆیی، وجودی نه‌بووه، به‌ڵکو وه‌ک ویلایه‌ت یان باشتر بڵێم هه‌رێم له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرا. کاتێک ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له ناوچه‌که له ناوچو، زلهێزان به ئاره‌زوی خۆیان و له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری- سیاسی خۆیان نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جوگرافیایی ئه‌م وڵاتانه‌یان داڕشت. ڕایمون هینابووش[8] توێژه‌ر له بوواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له زۆر له‌و توێژینه‌وانه‌ی که له سه‌ر سیاسه‌ت و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامی داوه، ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌م مه‌رزه ده‌ستکردانه که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له به‌رامبه‌ر زۆر ئه‌رکی جدییدا قه‌رار گرتوه. فره نه‌ته‌وه‌یی و فره ئایینی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وای له‌م وڵاتانه کردوه که ئه‌سته‌م بێت که‌یانێکی یه‌کگرتوو دروست بکرێت. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک که هاتۆته کایه‌وه له‌م وڵاتانه، له لایه‌ن گروپێکی دیاریکراوه‌وه بوه. گروپی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه هه‌وڵیداوه کولتورێکی تایبه‌ت به‌رجه‌سته بکاته‌وه و کولتوری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا داسه‌پێنێت. ئه‌مه له کاتێکدا زۆر جار به جینوساید و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نه‌کانی دیکه پرۆسه‌ی به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست پێکردوه. کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی که بۆته هۆی دروست نه‌بوونی که‌یانێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له زۆر له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات وایکردوه که ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان ئارگومنتی ئه‌وه بده‌ن که ڕیفورمی سیاسی ڕێگا بۆ ناسه‌قامگیری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی وڵاتان خۆشده‌کات له جیاتی پێشکه‌وتن، ئارامی و سه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.ئه‌و کێشانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئیشاره‌ی پێکرا ڕێگای بۆ ڕ‌ژێمه دیکتاتۆریه‌کان خۆشکردوه، که ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ڕاگرن و هه‌میشه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پوتنسیالی دیموکراسی و ڕیفورمی سیاسی‌یان تێدا نییه و ته‌نها له ڕێگای ڕه‌ژیمێکی دیکتاتوریه‌وه ده‌توانرێت یه‌کێتی خاکی ئه‌م وڵاتانه بپارێزێت. ئه‌م بۆچونه له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه پشتیوانی لێده‌کرێت، چونکه وڵاتانی ڕۆژئاوا باوه‌ڕیان وایه که ڕیفورمی سیاسی ده‌بێته هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی و له خراپترین حاڵه‌تدا شه‌ڕی ناوچه‌یی، که دواجار په‌ره ده‌ستێنێت بۆ ناوچه‌کانی دیکه. له لایه‌کی دیکه ڕیفورمی سیاسی و ڕه‌وتی به دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاکامدا ده‌بێته هۆی له ناچونی ئه‌و نه‌خشه سیاسییه‌ی که دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م داڕێژراوه.
سه‌فه‌ر ئه‌زیزیسپتامبری 2008
Dalaho26@hotmail.com
Samir Amin: The Arab nation (London: Zed Press 1978) Raymond Hinnebusch: ”The Politics of Identity in Middle East International Relations”, i Louise Fawcett (ed.), International Relations of the Middle East (Oxford: Oxford University Press 2005) Elie Kedourie: Democracy and Arab Political Culture (Washington, D.C.: Washington Institute for Near East Policy 1992) Bernard Lewis: Hvad gik galt? Vestens påvirkning og Mellemøstens svar (København: Gyldendal 2002) Giacomo Luciani: “Oil and Political Economy in the international relations of the Middle East”, i Louise Fawcett (ed.), International Relations of the Middle East (Oxford: Oxford University Press 2005) Ian Lustic: “The Absence of Middle Eastern Great Powers: Political “Backwardness in Historical Perspective”, i International Organizations 51/4Augustus Richard Norton (ed.), Civil society in the Middle East (Leiden)
