سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بەرشەلۆنە لە کڵاسیکۆدا گۆڕانکارییەکی گەورەی لە باری دەروونیی ناو یانەی پاشایەتیدا دروستکرد، دوای ئەوەی جیاوازییەکانی لەگەڵ ڕکابەرەکەیدا کەمکردەوە بۆ سێ خاڵ لە کێبڕکێی خولی ئیسپانی (لا لیگا)، تاوەکو بە بەهێزی بگەڕێتەوە بۆ ململانێ لەسەر نازناوەکە.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆ" ئاماژەی بەوە کردووە کە گرنگیی ئەم سەرکەوتنە بە ڕوونی لە ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر چەمەنی یاریگای کامپ نۆ دەرکەوت، دوای ئەوەی تیپەکە مەترسیی دوورکەوتنەوەی بە جیاوازیی ٩ خاڵ لە بەرشەلۆنە لەسەر بوو، کە ئەوەش ئەرکی کێبڕکێکردنی لەسەر نازناوەکە زۆر سەختتر دەکرد.

"سەرکەوتن لە کڵاسیکۆ پاڵنەرێکی مەعنەوی زەبەلاحی بە ڕیاڵ مەدرید بەخشی و تێڕوانینی یانەکەی بۆ شانسەکانی لەم وەرزەدا بە تەواوی گۆڕی..."

ڕاپۆرتەکە ڕوونی کردووەتەوە کە تیپەکەی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر لە قۆناغێکدا تێپەڕدەبوو کە تێیدا ئاست و ئەنجامی قەنەعەتبێهێنەری پێشکەش نەدەکرد، بەڵام سەرکەوتن لە کڵاسیکۆدا پاڵنەرێکی مەعنەوی زەبەلاحی پێبەخشی و تێڕوانینی یانەکەی بۆ شانسەکانی لەم وەرزەدا گۆڕی.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید قەناعەتیان هێناوە بە توانای تیپەکە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر هەردوو نازناوی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ، بەڵکو دەستیان کردووە لە بیرکردنەوە لە ئەگەری بەدەستهێنانی دووانەکە (الثنائية).

ڕیاڵ مەدرید سبەینێ تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە خولی ئیسپانی بەرامبەر ڕاسینگ لەسەر یاریگای ئێل ساردینێرۆ ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەی ئەی کەی ئەثینا لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا.

📌 دوا پێشهات: بەرپرسانی یانەی پاشایەتی پێیانوایە تیپەکە توانای هەیە کۆتایی بە باڵادەستیی پاری سان جێرمان بە سەرکردایەتیی لوییس ئێنریکێ لەسەر پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکە بهێنێت، دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە بەدەستهێنانی دوورکەوتبووەوە.