دابڕانی بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی بەرشەلۆنە، ژول کۆندێ، لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئالافێس کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە خولی ئیسپانی بەڕێوەبچێت جێگیر بوو، دوای ئەوەی پێکانەکەی لە گوێزینگی چەپیدا بە پێی پێویست چاک نەبووەتەوە، کە دە ڕۆژ لەمەوبەر لە یاریی بەرامبەر ڕیال بێتیس تووشی بووبوو.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینییەکان لە سەرەتای هەفتەدا گەشبینانە بوون دەربارەی گەڕانەوەی کۆندێ، بەڵام یاریزانەکە ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی لەپێکردنی پێڵاوەکانیدا هەستی بە ئازار کردووە و بە جیا لە تیپەکە ڕاهێنانی ئەنجامداوە، ئەمەش وای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە ڕێکبکەون لەسەر دواخستنی گەڕانەوەی بۆ ڕێگریکردن لە خراپتربوونی پێکانەکەی.

"دابڕانی کۆندێ کێشەکانی هانزی فلیک لە هێڵی بەرگریدا قووڵتر دەکاتەوە، لە سایەی نەبوونی ئێرێک گارسیا، کریستنسن و چاڤی ئیسپارت..."

ئەم بەرگریکارە فەرەنسییە لە دوو دۆڕانەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر پاری سان جێرمان (٤-٢) لە چامپیۆنزلیگ و ڕیاڵ مەدرید (٢-١) لە خولی ئیسپانی غائیب بوو.

دابڕانی کۆندێ کێشەکانی هانزی فلیک لە هێڵی بەرگریدا زۆرتر دەکات، لە سایەی غیابی ئێرێک گارسیا، ئەندریاس کریستنسن و چاڤی ئیسپارت، بۆیە بەرگریکارە بەردەستەکان تەنها بریتیین لە ژواو کانسێلۆ، پاو کۆبارسی، جێرارد مارتین و بالدێ.

📌 دوا پێشهات: ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ڕوونی کردووەتەوە کە ڕەنگە فلیک پپشت بە فاریئاس ببەستێت لە پێگەی بەرگریکاری ڕاست، لە کاتێکدا دانانی ڕۆدری یان دی یۆنگ لە دڵی بەرگریدا بژارەیەکی کەمتر ئەگەرییە، لە سایەی ڕاهێنانی ئەلێکس کامپۆس بەرگریکاری تەمەن ١٨ ساڵی تیپی دووەم لەگەڵ تیپی یەکەم لە ڕۆژانی ڕابردوودا.