ئەستێرەی فەڕەنسی کیلیان مباپێ بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو لە پاڵەوانێتی مۆندیالی ٢٠٢٦، دوای ئەوەی توانی گۆڵی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە بەرامبەر سوید تۆمار بکات، لەو یارییەی کە لەسەر یاریگای نیویۆرک/نیوجێرسی لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ٣٢دا بەڕێوەچوو.

مباپێ ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لە مێژووی بەشدارییەکانی لە مۆندیالدا بۆ ١٨ گۆڵ بەرزکردەوە، بەمەش پێش ئەفسانەی ئەڵمانی میرۆسلاف کلۆزە کە خاوەنی ١٦ گۆڵ بوو کەوت لە لیستی گۆڵکارانی مێژوویی پاڵەوانێتییەکەدا، و تەنها یەک گۆڵ دوورە لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کە بە ١٩ گۆڵ لە پێشەنگی لیستەکەدایە.

هەروەها کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم وەشانەی ئێستای پاڵەوانێتییەکەدا بۆ شەش گۆڵ بەرزکردەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ لیۆنێل مێسیدا هاوبەشی لە پێشەنگی لیستی گۆڵکاراندا بکات.

لە هەمان کاتدا، مباپێ بوو بەو یاریزانەی کە زۆرترین گۆڵی لە قۆناغەکانی یەکلا کەرەوەدا لە مێژووی مۆندیالدا تۆمار کردووە بە ڕێژەی ١٠ گۆڵ، بەمەش پێش هەردوو یاریزانی بەڕازیلی ئەدیمیر و ڕۆناڵدۆی دیاردە کەوت کە خاوەنی ٨ گۆڵ بوون.

مباپێ بەردەوامە لە سەلماندنی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی پاڵەوانێتییەکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵ دەدات سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بکات بەرەو کێبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی جیهانی.