ناوى هێرشبەری فەرەنسی ئیلی جۆنیۆر کرۆپی جارێکی دیکە گەڕایەوە سەر مێزی گفتوگۆکانی بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی ئیدارەی وەرزشی یانەکە بڕیاریدا بژارەی گواستنەوەی لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا چالاک بکاتەوە، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، یانە کەتەلۆنییەکە کرۆپی بە یەکێک لە جێگرەوە بەردەستەکان دەزانێت لە ساتی سەرنەکەوتنی مامەڵەی ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری ئەرجەنتینی خولیان ئالڤارێز، کە تا ئێستاش ئامانجی یەکەمی یانەکەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە.

"بەرشەلۆنە، کرۆپی بە بژارەیەکی زۆر باش دەزانێت لە حاڵەتی ئاڵۆزبوونی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز..."

سەرەڕای گرنگیدانی بەردەوامی بەرشەلۆنە، بەڵام مامەڵەی ئالڤارێز لە ئێستادا ئاڵۆز دیارە، لە سایەی سووربوونی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر هێشتنەوەی یاریزانەکە و ڕەتکردنەوەی دەستپێکردنی گفتوگۆ دەربارەی ڕۆشتنی، سەرەڕای لێدوانەکانی پێشووی یاریزانەکە کە ئارەزووی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ و هاتنەدی خەونەکەی بە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە دەربڕیبوو.

ئەم یاریزانە گەنجە لەم هاوینەدا ناوی بە چەندین یانەی ئەوروپییەوە بەستراوەتەوە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە بیرۆکەی ڕۆشتنی ڕەت دەکاتەوە.

📌 دوا پێشهات: کرۆپی لەگەڵ یانەی بۆرنمۆس بەشداری لە ٣٥ یاریدا کردووە و ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە، گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی دێت و نرخی بازاڕیی بە ننزیکەی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.