بایرن میونشن کۆتایی بە دەنگۆی گواستنەوەی ئۆلیس بۆ ڕیاڵ مەدرید هێنا
یانەی بایرن میونشن بە تەواوی سووربوونی خۆی لەسەر مانەوەی ئەستێرەی فەرەنسی مایکل ئۆلیس دووپاتکردەوە، بەشێوەیەکی یەکجاری سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لە ئەگەری چوونی یاریزانەکە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکرد لەم هاوینەدا.
کریستۆف فرۆیند، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە باڤارییەکە لە لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ گواستوویەتیەوە وتی: "چوونی ئۆلیس بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ ئەم بابەتە بە هیچ شێوەیەک لای ئێمە جێگەی باس نییە، ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ بایرن میونشن لە وەرزی نوێدا."
"چوونی ئۆلیس بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ ئەم بابەتە بە هیچ شێوەیەک لای ئێمە جێگەی باس نییە."
ئەم لێدوانانە ئارەزووی بایرن بۆ هێشتنەوەی ئەو یاریزانە باڵە فەرەنسییە پشتڕاست دەکاتەوە، کە یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پڕۆژەی یانەکە بۆ وەرزی نوێ، سەرەڕای ئەو هەواڵانەی کە ئەم دواییە باسیان لە گرنگیدانی ڕیاڵ مەدرید بە تواناکانی ئەو یاریزانە دەکرد.
