مانچستەر یونایتد مامەڵەی گواستنەوەی کارلۆس بالیبا یەکلا دەکاتەوە
ڕۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە یاریزانی کامیرۆنی و هێڵی ناوەڕاستی برایتۆن، کارلۆس بالیبا، لە ڕێککەوتن لەگەڵ مانچستەر یونایتد زۆر نزیکبووەتەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە مامەڵەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو.
بەپێی وتەی ڕۆمانۆ، هەردوو یانەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی زارەکی دەربارەی گواستنەوەی یاریزانەکە، دوای ئەوەی مانچستەر یونایتد ئۆفەرێکی باشترکراوی پێشکەش کرد دوای ئەوەی برایتۆن ئۆفەری پێشووی بە بڕی ٦٥ ملیۆن پاوەند ڕەتکردبووەوە.
"مانچستەر یونایتد و برایتۆن گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی زارەکی، مانچستەر یونایتد بەتەنها تاكە بژارە بووە کە یاریزانەکە ئارەزووی کردووە پەیوەندی پێوە بکات..."
بالیبای تەمەن ٢٢ ساڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ پەیوەندیکردن بە مانچستەر یونایتدەوە، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە یانە ئینگلیزییەکە تاقە بژارە بوو کە یاریزانەکە ئارەزووی دەکرد بۆی بگوێزرێتەوە.
مانچستەر یونایتد بالیبای لە پێشەنگی کارەکانی دانابوو بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست، لە سایەی ئارەزووی مایکل کاریکی ڕاهێنەر بۆ بەهێزکردنی تیپەکە بە یاریزانێکی لەڕووی جەستەیییەوە بەهێز و بەتوانا لە ئەنجامدانی ئەرکە بەرگرییەکان لە ناوەڕاستی یاریگادا، ڕاپۆرتەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ڕەنگە نرخەکە بگاتە نزیکەی ٧٠ ملیۆن پاوەند.
