کۆندێ بەردەوامە لە دابڕان لە ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە
یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی بە ڕاهێنانەکانی کردەوە، دوای وەرگرتنی دوو ڕۆژ پشوو لە دوای هەردوو دۆڕانەکەی بەرامبەر پاری سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید، بۆ ئامادەکاری بەرامبەر دیپۆرتپڤۆ ئالافێس لە یاریی ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ.
بڕگەی ڕاهێنانەکان شاهیدی بەردەوامیی دابڕانی بەرگریکاری فەرەنسی ژول کۆندێ بوو لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکاندا، چونکە بەردەوامە لە چاکبوونەوە لە پێکانەکەی لە ئاستی گوێزینگیدا کە بووە هۆی دوورکەوتنەوەی لە دوو یاریی ڕابردوو بەرامبەر پاری سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆ" ئاماژەی پێداوە.
"بەخت و دەرفەتەکانی کۆندێ بۆ بەشداریکردن بەرامبەر ئالافێس بەستراوەتەوە بە پێشچوونی باری تەندروستی لە ڕۆژانی داهاتوودا..."
دەرفەتەکانی کۆندێ بۆ بەشداریکردن بەرامبەر ئالافێس بەستراوەتەوە بە پێشچوونی باری تەندروستی لە ڕۆژانی داهاتوودا، لە کاتێکدا هانزی فلیک هەوڵ دەدات تیپەکەی بۆ یاریی داهاتوو ئامادە بکات.
لە بەرامبەردا، بەرگریکاری لاو پاو کۆبارسی بە شێوەیەکی ئاسایی گەڕایەوە ناو ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان لەگەڵ تیپەکەدا، دوای ئەوەی لە نەخۆشی و تایەکەی چاکبووەوە کە ڕێگری لە گەشتکردنی بۆ لەندەن کردبوو بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی لە ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوودا.
