کاتی واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەی ڕافینیا لەگەڵ بەرشەلۆنە
یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەستێرەی بەڕازیلی ڕافینیا، کاپتنی تیپەکە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٣٠، لە شوێنی گرێبەستە ئێستایەکەی کە لە ساڵی ٢٠٢٨ کۆتایی پێدێت.
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرجەم وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە یەکلا کراونەتەوە، و تەنها واژۆکردنی فەرمی ماوەتەوە، کە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە لە نووسینگەکانی یانەکە لە یاریگای سبۆتیفای کامپ نۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆک خوان لاپۆرتا بەڕێوەبچێت.
"ڕافینیا دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، وەک کاپتنی تیپەکە و یەکێک لە دیارترین توخمەکانی، لێدوان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەدات..."
چاوەڕوان دەکرێت ڕافینیا دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە قسە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکات، بەو پێیەی کاپتنی تیپەکەیە و یەکێکە لە توخمە هەرە دیارەکانی بەرشەلۆنە.
پێشتر دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشەلۆنە، لە کاتی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ئەنداماندا لە ١٩ی ئەیلوولی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی کردبوو، دوای ئەوەی هێڵە گشتییەکان بەر لەو ڕۆژە یەکلا کرابوونەوە.
