ئارسیناڵ پلان بۆ گواستنەوەی ئێندریک دادەنێت لە ڕێگەی گربەستێکی ئاڵوگۆڕەوە
یانەی ئارسیناڵ هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەری بەڕازیلی ئێندریک، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە مانگی کانونی دووەمی داهاتوودا، لەگەڵ دیراسەکردنی ئەگەری خستنەناوەوەی مارتین زۆبیمیندی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە، لە ناو گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕی ئەگەریدا.
تۆڕی "TEAMtalk" ئاماژەی بەوە کردووە کە ناووەندگیرەکان بیرۆکەی گواستنەوەی زۆبیمیندییان بۆ ڕیاڵ مەدرید خستووەتەڕوو، کە ئەوە ڕەنگە یارمەتی ئارسیناڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی ئێندریک، کە میکێل ئارێتتا بە زیادکردنێکی گرنگی دەبینێت بۆ هێڵی هێرشبەری بەهۆی توانای لە یاریکردن لە باڵی چەپ یان وەک هێرشبەری ڕاستەقینە.
"ئێندریک بەدەست کەمیی بەشدارییەوە دەناڵێنێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، و ئارسیناڵ دەیەوێت ئەم دۆخە بقۆزێتەوە بۆ گواستنەوەی بە مەرجی کڕینەوە..."
ئێندریک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەست کەمیی بەشدارییەوە دەناڵێنێت، چونکە تەنها لە یەک یارییدا لە سەرەتاوە بەشداری کردووە لەم وەرزەدا، کە ئەوەش بێهیواکەری بۆ زیادکردووە. سەرەڕای کراوەیی یانە ئیسپانییەکە بۆ پێدانی بە شێوەی خواستن، بەڵام پێشترجی بەوە دەدات مەرجی کڕین تێیدا نەبێت، لە کاتێکدا ئارسیناڵ دەیەوێت بە مافی کڕینی هەمیشەیی بەدەستی بهێنێت.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆبیمیندی خۆی حەز بە جیهێشتنی ئارسیناڵ دەکات لە مانگی کانونی دووەمدا دوای کەمبوونەوەی ڕۆڵی لەناو تیپەکەدا، لە کاتێکدا جێگەی گرنگیپێدانی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسییە، کە تێیدا چابی ئالۆنسۆ دەیەوێت بیانگوازێتەوە.
