فلۆرێنتینۆ پیرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەردەوامە لە کارکردن لەسەر پڕۆژەی گۆڕینی پێکهاتەی یاسایی یانەکە، و ئەوەی خستووەتە سەرووی کارە لەپێشینەکانی لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا، پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکاندا لە حوزەیرانی ڕابردوودا.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆ" ئاماژەی بەوە کردووە کە ئانس لاگاری، کەسایەتییە نزیکەکەی پیرێز، بەرپرسیارەتی یەکەم لە ئەستۆ دەگرێت سەبارەت بە کۆمپانیا بازرگانییەکە کە یانەکە پلان بۆ دروستکردنی دادەنێت، و بەهای سەرەتایی بە نزیکەی ١٠ ملیار یۆرۆ مەزنەدی بۆ کراوە.

"پیرێز دەیەوێت مۆدێلێکی کارگێڕی کەمتر پشت بەستوو بە دەستوەردانی ڕاستەوخۆی سەرۆک دابمەزرێنێت، لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمپانیایەکی بازرگانییەوە بە بەهای ١٠ ملیار یۆرۆ..."

چاوەڕوان دەکرێت ڕیاڵ مەدرید خاوەندارێتی نێوان ٨٠ بۆ ٩٠٪ی پشکەکانی کۆمپانیاکە بکات، لە بەرامبەر پشکێک کە لە نێوان ٥ بۆ ١٠٪ بۆ لایەنێکی دەرکی دەبێت، بە وەبەرهێنانێک لە نێوان ٥٠٠ ملیۆن بۆ یەک ملیار یۆرۆ، کە ئەمەش ڕێگە بە یانەکە دەدات خۆی لە گۆڕبن بۆ کۆمپانیایەکی پشکی وەرزشی بەدوور بگرێت.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە ڕەزامەندی کۆمەڵەی گشتی هەیە، و پاشان خستنەڕووی بۆ ڕاپرسی ئەندامانی یانەکە، بەو پێیەی کۆمپانیاکە پێشتر بە ناوی ڕیاڵ مەدرید مدرێدستاس ئێس ئێڵ تۆمار کراوە، و خۆسێ ئەنگێل سانچێز پۆستی بەڕێوەبەری تەنهای تیایدا دەبینێت.

📌 دوا پێشهات: ئامانجی پیرێز لەم هەنگاوەدا گواستنەوەی چالاکییە سەرەکییەکانی یانەکەیە بۆ ناو کۆمپانیا نوێیەکە، بە شێوازێک کە لە داهاتوودا مۆدێلێکی کارگێڕی سەقامگیرتر دابین بکات.