هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانەی دیۆماندێ.. ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید پارە بەسەر هاندەرانی کۆتدیڤواردا دابەش دەکات
یاریزانی کۆتدیڤواری یان دیۆماندێ، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتیدا سەرنجەکانی ڕاکێشا، پاش ئەوەی لە پەڕەی ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت کە پارە بەسەر هاندەرانی وڵاتەکەیدا دابەش دەکات، لە هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانەدا کە دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد.
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆ" ئاماژەی بەوە کردووە کە یاریزانەکە بڕیاریداوە هاوکاری هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بکات کە هەمان توانای داراییان نییە، لە ڕەفتارێکدا کە نیشانەی ڕێزگرتنیەتی بۆ ئەو بوار و دۆخە سەختانەی پێش گەیشتنی بەم پێگەیەی ئێستای پێیدا تێپەڕیوە.
"دیۆماندێ لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە کە ڕاستەوخۆ هاوکاری مادی پێشکەشی ئەو هاندەرانە دەکات کە لە پشتی پەرژینەکانەوە کۆببوونەوە..."
لە ڤیدیۆیەکدا کە لەلایەن سەکۆی "Le Media 100Filtre" بڵاوکراوەتەوە، دیۆماندێ دەردەکەوێت کە بەرمبەر بە هاندەرە کۆبووەوەکانی پشت پەرژینەکە دراوی کاغەزی فرانکی کۆتدیڤواری پێشکەش دەکات.
ڤیدیۆکە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە، لە ناوەڕاستی پێداهەڵدانی زۆر بۆ ئەم یاریزانە کە دەردەکەوێت ڕەگ و ڕیشەی خۆی و ئەو ئاڵنگارییانەی لە بیر نەکردووە کە بەر لە گەیشتنی بەم ئاستەی ئێستای ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
