جاکۆبۆ ڕامۆن کراوەیە بەرامبەر گواستنەوەی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی
چەندین یانەی دیاری خولی نایابی ئینگلیزی (پریمیەرلیگ) گرنگیپێدانی خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکاری ئیسپانی جاکۆبۆ ڕامۆن، یاریزانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی دەربڕیوە، دوای ئەوەی بە ئاستە بەرزەکەی لە ماوەی دواییدا سەرنجی سەرجەم لایەنەکانی ڕاکێشا و بووە ئامانجی چەندین یانە لە ئینگلتەرا.
ڕامۆن جێگەی گرنگیپێدانی یانەکانی پریمیەرلیگە و خۆشی سەرسامە بە بیرۆکەی تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی پیشەگرانە لە یاریگاکانی ئینگلتەرا، بەڵام پێشترجی بەوە دەدات لەسەرخۆ بێت بەر لە وەربگرتنی هەر بڕیارێک سەبارەت بە داهاتووی، بە مەبەستی چاوەڕوانکردن و زانینی پلانەکانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەری.
"ڕیاڵ مەدرید خاوەنی مافی دووبارە کڕینەوەی جاکۆبۆ ڕامۆنە لە یانەی کۆمۆ بەرامبەر ٩ ملیۆن یۆرۆ، کە ئەمەش بڕیاردان لەسەر داهاتووی دەبەستێتەوە بە هەڵوێستی یانە شاهانەکەوە..."
داهاتووی ئەم بەرگریکارە گەنجە بەستراوەتەوە بە هەڵوێستی یانە شاهانەکەوە، کە چاودێری گەشەسەندنی یاریزانەکە دەکات و خاوەنی بژارەی دووبارە کڕینەوەیەتی لە کۆمۆ بەرامبەر ٩ ملیۆن یۆرۆ، کە ئەوەش دەرفەتی گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی لە ماوەی داهاتوودا پێدەبەخشێت.
چاوەڕوان دەکرێت هێڵکارییەکانی داهاتووی ڕامۆن بەر لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو ڕوون ببێتەوە، لە سایەی گرنگیپێدانی یانە ئینگلیزییەکان بۆ گواستنەوەی، و ئارەزووی یاریزانەکە بۆ زانینی ئەوەی ئایا ڕیاڵ مەدرید پلان بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ڕیزەکانی دادەنێت یان ڕێگەی پێدەدات بەردەوام بێت لە کاروانەکەی دوور لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
